پەلاماری ڕاکتیی سەرایائەلقودس بۆ سەر بنکەی زایۆنییەکان
تشرینی دووهم 21, 2023 14:00 Asia/Tehran
ژێدەرە میدیاییەکان باسی پەلاماری بەڕاکێتی گرووپی سەرایائەلقودسیان کردووە بۆ سەر بنکەیەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو.
یەکینەکانی سەرایا ئەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی بە تەقاندنی چەن راکت ، بنکەی سەربازیی "مارس"ی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کوتا.
ژێدەرە میدیاییەکانی فەلەستینیش ڕایگەیاند، زەنگی مەترسی لە شارەکانی فەلەستینی داگیرکراوی "ئەشدوود" و "عەسقەلان" و هەروەها شارۆچکەکانی نزیکی کەرتی ڕۆژاوا زرینگایەوە.
هەواڵدەریی شەهابیش ڕایگەیاندووە دەنگی ئاژیری ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکەکانی نزیکەی کەرتی غەززە دەبیسترێ.
یەکینەکانی سەرایا ئەلقودس نیوەڕۆی ئەمڕۆیش باسی کوشتن و بریندار کردنی شەش سەربازی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززەی کردووە.