زایۆنییەکان کەوتنە بۆسەی خەباتکارانی قەسامەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423095-زایۆنییەکان_کەوتنە_بۆسەی_خەباتکارانی_قەسامەوە
باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس (خەباتکارانی قەسام) گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شەڕی نێوان خەباتکارانی خۆی و هێزی داگیرکەری زایۆنی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە زەبرێکی قورسی دیکەی لە هێزی داگیرکەری زایۆنی داوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2023 05:30 Asia/Tehran

باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس (خەباتکارانی قەسام) گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شەڕی نێوان خەباتکارانی خۆی و هێزی داگیرکەری زایۆنی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە زەبرێکی قورسی دیکەی لە هێزی داگیرکەری زایۆنی داوە.

لەم هەواڵەدا باس لەوە کراوە کە خەباتکارانی ئەلقەسام لە بۆسەیەکدا لە ناوچەی جەحرودیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاستی غەززە، بۆسەیان لە هێزی داگیرکەری زایۆنیی ناوەتەوە و زەبری قورسیان لێ وەشاندوون.  یەکینەکانی عزەدین قەسام لەم گرتە ڤیدیۆییەدا کوژران و برینداربوونی ژمارێک داگیرکەری زایۆنی نیشان داوە.