تشرینی دووه‌م 26, 2023 07:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی زایونیستەکان هەر لەهەمان دەستپێکی هێرەشەکەیان ڕایانگەیاندبوو کە ڕازی نابن بە بەردەوامی بوونی حەماس، چ بگا بە وتووێژو ئەوەی کە مەرجەکانی قەبووڵ بکەن.

ئوسامە حەمدان"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند کە خۆڕاگری هەر لەهەمان یەکەم چرکەوە لە دوژمنی گەیاند کە هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ گەڕاندنەوەی گیراوەکانی بەبێ بەرامبەر.

ئوسامە حەمدان سەبارەت بە هەوڵی زایونیستەکانیش بۆ بەرگرتن لە جێژنی ئازادکرانی بەدیلگیراوە فەلەستینیەکان و وتووێژیان لەگەڵ هەواڵنێران وتی: هیچ گومانی تێدا نیە کە ئەوە بەشێکە لە ئازارو شانی خەڵکی فەلەستین بەڵام کەس ناتوانێ حاشا بکا لە سەرکەوتنی حەماس لەم چرکەساتەدا، بەڵام ڕژیمی زایونیستی تەنانەت ناتوانێ بە ڕواڵەتیش خۆی بە مرۆڤخواز نیشان بداو هەربۆیەش بەردەگرێ بە جێژن و شادمانی بنەماڵە فەلەستینیەکان بەبۆنەی ئازادکرانی ڕۆڵەکانیان و تەنانەت داوای لێکردوون کە شیرینیش نەبەشنەوە.

ناوبراو وی کە بەبۆچونی من گەلی فەلەستین مافی خۆیەتی کە شانازی بکاو سەڕەڕای ئەو قەڵاچۆ سامناکەی دەستی زایونیستەکان، خۆڕاگری کرد بۆ وەگرتنەوەی ڕۆڵە بەدیلگیراوەکانی و خاکەکەی بەجێ نەهێشت و پاڵپشتی لە خۆڕاگری کرد، ئەو خۆڕاگریەی کە هەنووکە لووتی نەتانیاهۆو کابینەکەی لە عەرز دا.

سەرپەیڤ