تشرینی دووه‌م 26, 2023 09:30 Asia/Tehran

بنیاتێکی مافی مرۆڤی ڕایگەیاند کە ژومارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٢٠٠٣١ کەس و وتی کە ئەو ئامارە بەهێنانی دەری تەرمەکان لەبن دارو پەردوو ڕوو لە زیاد بوونە.

ڕامی عەبدەی بەرپرسی چاودێری مافی مرۆڤی مەدیتەرانە ڕایگەیاند کە  ژومارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە بیست هەزارو سی و یەک کەس کە هەشت هەزارو سەدو حەفتاو شەش کەسیان منداڵن.

ئەو دامەزراوە وتویەتی کە ئەو ئامارە بەپێی هەوڵ بۆ دەرهێنانی تەرمی دیکەش لە ژێر داروپەردووی ماڵەکان ڕوەو پەرەگرتنەو بەمجۆرە ڕێژەکە بە سێ پوینت شەشی سەرجەم خەڵکی نیشتەجێی کەرتی غەزە دەخەمڵێندرێ.

ڕامی عەبدە ڕایگەیاند کە حەوت هەزار فەلەستینی هەروا لە ژێر دارو پەردوودان و تەنانەت تاکە وڵاتێکی عەرەبیش ئامادە نەبوە کە کەرەسەو ئامێرێک بۆ دەرهێنانی ئەو تەرمانە لە ژێر دارو پەردوو بنێرێ.

هاوکات هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاندوە کە ژومارەی "شەهیدانی جنین"یش لە دەسپێکی هەڵمەتەکەی ئەقساوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە دووسەدو حەفتا کەس.

سەرپەیڤ