گەڕانەوەی سەرکەوتوانەی ئاوارەکانی غەززە بۆ ماڵەکانیان هاوکات لەگەڵ ئاگربڕ
هاوکات لەگەڵ ئاگربڕی کاتی لە کەرتی غەززە لەسەرلەبەیانی دوێنێ وە ئاوارەکانی غەززە دیسانەوە گەڕانەوە ماڵەکانیان، گەڕانەوەیەک کە بەوتەی خەڵکی فەلەستین سەرکەوتوانەیە.
هاوکات لەگەڵ شادمانی دەربڕینی لەڕادەبەدەری ماڵباتە فەلەستینیەکان لە پێشوازی کردنی بەدیلگیراوە ئازادکراوەکانیان لە گرتوخانەکانی ڕژیمی زایونی کە بەشێکی هەواڵەکەی لە ماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردوو لەنێو میدیاکان دا بۆ ڕاگەیاندنی تەرخان کراوە.
بەپێی ئەو ئاگربڕە کە کارناسەکان بە سەرکەوتنێکی دیکە لە بواری ڕامیاری بۆ حەماس و خۆڕاگری فەلەستین لێکی دەدەنەوەو ئیتر هیچ دەنگێکی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونی نایەو شەقامەکان تژی لەو فەلەستینیانەن کە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان.
هەواڵەکانی باکوری ڕۆژئاوای غەزەش قسە لەوە دەکەن کە زرێپۆش و دەبابەکانی ڕژیمی داگیرکەر لە پاشەکشەن و ژومارەیەک لە بریندارەکانی دەستی ئەو ڕژیمەش بەئامانجی چارەسەری پزیشکی راگوێزراونە دەرەوەی غەززەو بەدەیان لۆری هەڵگری سووتەمەنی و خواردەمەنی لە ڕێگەی بازگەی ڕەفەحەوە گەیشتە ئەو کەرتە.