تشرینی دووه‌م 26, 2023 17:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ لە نەخۆشخانەکانی باشووری غەززەدا هیچ ئیمکاناتێک نیە بۆ وەرگرتنی کەسانی گوێرزاو بۆ ئەم ناوەندە دەرمانییانە.

«اشرف القدرة» وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند؛ نەخۆشخانەکانی باشووری غەززە هیچ ئیمکاناتێکیان نییە بۆ وەرگرتنی برینداران.

ئەلقەدرە خوازیاری هەوڵێکی بەربڵاوتر بوو بۆ دانانی مێکانزیمگەلێکی باشتر و بەکەڵکتر بۆ ڕزگار کردنی سیستەمی دەرمانی لە کەرتی غەززە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە وتیشی: ئێستایش هەر رەوشی تەندرووستی و دەرمانیی نالەباری کەرتی غەززە باشتر نەبووە و وەک خۆی ماوەتەوە.

«اشرف القدرة» داوای لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆبەهێزترکردنی سیستەمی دەرمانیی لە تەنیشت وەزارەتی تەندرووستیی بمێننەوە.

هاوکات ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕایگەیاند کە هیچ زانیارییەکی لەبارەی چارەنووسی محەممەد ئەبووسەلمییەی سەرۆکی نەخۆشخانەی شفا لە غەززە نییە کە سێشەممەی ڕابردوو لە لایەن سوپای داگیرکەری زایۆنییەوە گیرا.  

سەرپەیڤ