شەهید بوونی چوار فەلەستینی لە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر جنین
میدیا فەلەستینییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە دوابەدوای هێرشی سەرلەبەیانیی سەربازانی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جنین، چوار کەس شەهید بوونە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان؛ داگیرکەرانی زایۆنی بە مووشەکی سەرشان ماڵێکیان لە «حی الهدف» لە شاری جنین پێکا و شۆڤەڵەکانی زایۆنییەکانیش بەردەوام بوون لەسەر ڕووخاندنی ژێرخانەکان و ماڵ و سامانی خەڵک لە بەر دەرکەی چوونەناوەوەی ئۆردوگای جنین. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین رایگەیاند: دوابەدوای هێرشی هێزی داگیرکەر بۆ سەر جنین لە کەرتی ڕۆژاوا چوار فەلەستینی شەهید و حەوت فەلەستینیش بریندار بوون. یەکینەکانی شەهیدانی ئەقسا ڕایگەیاندووە لە وەڵامی ئەو جەنایەتانەی زایۆنییەکان، جیپێکی داگیرکەرانی لە دوورەوە تەقاندۆتەوە و زەبرێکی قورسی لە زایۆنییەکان داوە.
ژێدەرە ئاسایشییەکان ڕاپۆرتیان داوە کە هێزی زایۆنی لە چەندین میحوەرەوە هێرشیان کردۆتە سەر شاری جنین و دەستیان دایە گەمارۆ دانی باڵاخانەی ڕێکخراوی هەیڤی سووری فەلەستین و نیشانەپێکەکانیشیان لە سەربانی ژمارێک لە بینا و باڵاخانەکان سەقامگیر کرد.