گەیشتنی ٦١ لۆریی یارمەتی بە باکووری غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423196-گەیشتنی_٦١_لۆریی_یارمەتی_بە_باکووری_غەززە
ناوەندی هەواهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە یازدە ئامبوڵانس، سێ پاس و ڕادەیەک کەرەستەی نەخۆشخانەیی لەوان تەختی نەخۆش ڕادەستی نەخۆشخانەی شفا کراوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2023 07:30 Asia/Tehran

ناوەندی هەواهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە یازدە ئامبوڵانس، سێ پاس و ڕادەیەک کەرەستەی نەخۆشخانەیی لەوان تەختی نەخۆش ڕادەستی نەخۆشخانەی شفا کراوە.

ڕیکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە ٦١ لۆریی هەڵگری کەرەستەی پزشکی، خۆراک و ئاو، باری خۆیان لە باکووری کەرتی غەززە داناوە. ناوەندی هەواهەنگیی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یازدە ئامبوڵانس،  سێ پاس و ڕادەیەک کەرەستەی نەخۆشخانەیی لەوان ژمارێک تەختی نەخۆشی ڕادەستی نەخۆشخانەی شفا کردووە.

گەیشتنی شەست و یەک لۆریی یارمەتی بە باکووری غەززە لە ئاراستەی قۆناغی دووەمی ئاگربڕی کاتیی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنیدایە کە لەودا حەماس ١٣ ئیسراییلی و ٧ شاروومەندی بیانی ڕادەستی خاچی سوور کرد. ژێدەرە خۆجێیەکانیش ڕاپۆرتیان داوە کە ڕژێمی کاتیی زایۆنی ٣٩ دیلی فەلەستینی ئازاد کردووە.