تشرینی دووه‌م 27, 2023 13:30 Asia/Tehran

جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس بە راگەیاندنی ئەوەی کە دوژمن بە تەواوەتی پێبەند نییە بە بڕگەکانی ئاگربڕ، پێیداگرت: ڕژێمی زایۆنی دەبێ ئەوە بزانێ کە ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەڕوات و هیچ داهاتوویەکی بۆ نییە لە فەلەستیندا.

"ئوسامە حەمدان" هەروەها بە راگەیاندنی ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و مامەڵەی دیلبەدیل بە گیانفیدایی خەڵک و خەباتگێڕانی خۆڕاگری نەبوایە، نەدەهاتە دی، وتیشی: بڕیاری دوژمن لە سەر ڕازی بوون بە ئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکان بە هۆی بەرخۆدان و گیانفیدایی خەڵکی غەززەیە و گرووپەکانی خۆڕاگریش هەتا وەدەرنانی دوژمنی زایۆنی لە خاکی فەلەستین درێژە دەدەن بە خەباتەکەیان.

ئەم ئەندامە باڵای حەماس وتیشی: لە پرۆسەی ئاگربڕیشدا ڕژێمی زایۆنی بە تەواوەتی پێبەندی بڕگەکانی ئاگربڕ نییە، پێشێلکاریی زۆری لەجێبەجێ کردنی بڕگەکانی ئاگربڕدا ئەنجام داوە و ئێمە ناوبژیوانانمان لەو مەسەلەیە ئاگادار کردۆتەوە، پێشێلکارییەکانی داگیرکەران جگە لە پەلاماردان، مەسەلەی هاتنی لۆرییەکان بۆ نێو غەززەیش دەگرێتەوە ، کەوایە داوا لە وڵاتان و ئۆمەتی ئیسلامی دەکەین پردی ئاسمانی بۆ یارمەتیدانی غەززە دانێن. 

سەرپەیڤ