حەماس : تەقەستان بۆ دوو ڕۆژی تر درێژکرایەوە
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی تەقەوەستان دەسکەوتوولەگەڵ ئیسرائیل بۆماوەی چوارڕۆژ ، بۆ٢ڕۆژی تر درێژکرایەوە
حەماس دوێنێ سێشەممە هاوکات لەگەڵ دوایین ڕۆژ لەم ڕێککەوتنە ،هەواڵی داکە لەگەڵ برادەران لە قەتەرومیسرڕێککەوتن کراوەکە تەقەوەستانی کاتیی مرۆڤ دوستانە بۆ دوو ڕۆژی تر بەهەمان شەرت ومەرجی تەقەوەستانی پیشوو درێژبکەنەوە.حەماس وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم مەسەلە وتی کە خەرێکی کارکردن لەسەرپیڕستێکی تازە لە دێلەکانە .وەزاڕەتی دەرەوەی قەتەریش هاوکات پشت ڕاستیان کردەوە: ڕادەگەیەنین کەن ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی تەقەوەستانی مرۆڤ دوستانە بۆ دوو ڕۆژی تر لەغەززە بەرهەم هاتووە.
لەلایەکی تریش بەرپرسێکی ئەمریکی لە وتووێژ لەگەڵ ئەلجەزیرە بەفەرمی درێژکرانەوەی دووڕۆژەی تەقەوەستانی لە غەززە پشت ڕاست کردەوە.دوێنێ دوایین ڕۆژ لە ڕێککەوتنی تەقەوەستانی چوارڕۆژەی نێوان حەماس وڕژێمی زایۆنی بوو کە داگری گواستنەوەی دیلەکان وگەیاندنی یارمەتی مرۆڤدوستانە بۆ غەززە بوو. دوێنێ چوارەمین گرۆپ لە دێلەکان گوێزرانەوە کە بەپێی ڕاگەیاندنی میسر یازدە یەخسیری ئیسرائیلی لەبەرامبەر ٣٣ فەلەستینی ئازاد دەکرێن .