تشرینی دووه‌م 29, 2023 12:30 Asia/Tehran

مەحموود بەسەلی وتەبێژی بەرگری کۆمەڵایەتی غەززە ڕایگەیاند کە لەکاتی جێگرکردنی ئاگربڕی مرۆییەوە تاکووئێستا تەرمی زۆرتر لە سەدو پەنجا شەهیدی غەززە لەژێر دارو پەردوو هێنراونەدەر.

لەلایەکی دیکەوە نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە کە لەدەسپێکی دەستدرێژکاری زایونیستەکان بۆسەر کەرتی غەززەوە تاکووئێستا زۆرتر لە پازدە هەزار کەس بۆوێنە شەش هەزار و سەدو پەنجا منداڵ و چوار هەزار ژن شەهید بوون.

هەر بەپێی ئەو هەواڵە تەرمی زۆرتر لە حەوت هەزار کەسی دیکەش هەروا لەژێر داروپەردووی بینا ڕوخاوەکاندان و چارەنوسیان ڕوون نیە.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها ڕادەگەیەنێ کە دووسەدو حەوت فەرمانبەری نەخۆشخانەو ناوەندە دەرمانیەکان و بیست و شەش بەرگریکاری کۆمەڵایەتی و حەفتا هەواڵنێر لەئاکامی پەلامار بۆسەر ئەو کەرتە شەهید کراون و سی و شەش هەزار کەسیش بریندار بوون.

ئاگربڕە چوار ڕۆژیەکەی نێوان حەماس و ڕژیمی زایونیستی لە کەرتی غەززە کە لەسەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوەوە دەستی پی کردبوو بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە. 

سەرپەیڤ