وتەبێژی گوردانەکانی قەسام: دوژمنی زایونیستی ئاگربڕی پێشێل کرد
وتەبێژی جەنگی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لە لێدوانێک سەبارەت بە شەڕ لە باکوری کەرتی غەزە، ئەو هەڵوێستەی ڕژیمی زایونی بە پێشێلی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لێکدایەوە.
ئەبووعوبەیدە وتی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەڕی مەیدانی لە باکوری کەرتی غەززە لەئاکامی پێشێلی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربڕی کاتی لەلایەن دوژمنەوە ڕوی داو هێزەکانی خۆڕاگری بەرامبەر بەو پێشێلە هەڵوێستیان گرت.
وتەبێژی قەسام وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تاکاتێک کە دوژمن وەفادار بێ بە ئاگربڕ ئێمەش پێی وەفادار دەبین و هاوکات داواشی لە نێوبژیوانەکان کرد داگیرکەرە زایونیستەکان بخەنە ژێر گوشارەوە تاکوو سەرجەم بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە جێ بەجێ بکا.
ئەو لێدوانە لەدوای ئەوە هاتە ئاراوە کە سەرچاوە هەواڵدەریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە تاقمێک چەکداری زایونیست بەنیازی چوونە پێش لەبەرەیەکی غەزەیان هەبوو تووشی بەرگری خۆڕاگری بوون و ناچار بە پاشەکشە کران.
هێزو زرێپۆشە زایونیستەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەوڵیان داوە بجوڵین و بەرەو هێڵەکانی باکووری ڕۆژئاوای غەزە بەرەو پێش بچن.