کانونی یه‌که‌م 03, 2023 09:30 Asia/Tehran

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی پێش بە گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە غەززە دەگرێ.

مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی پێش بە گەیشتنی لۆرییەکانی هەڵگری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە لە ڕێگای دەروازەی سنووری ڕەفەحەوە بە غەززە دەگرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینییەکان، دەروازەی ڕەفەح بە تەواوەتی داخراوە و لە دوو لاوە چۆڵ کراوە و ئەو لۆرییانەیش کە لە  میسرەوە هاتبوون گەڕاونەتەوە دواوە.

هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی هەینی و لە یەکەم ڕۆژی پاش کۆتایی هاتنی ئاگربڕ لە غەززە ، پەلاماری هەمەلایەنەی خۆی دژ بە شاروومەندانی ئەم کەرتە دەست پێ کردەوە و زیاتر لە ١٧٨ فەلەستینی شەهید کرد. هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین و لوبنانیش لە وەڵامی ئەم جەنایەتانەدا، دەستیان دایە هێرش کردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی.

یەکینەکانی قەسام باسی پەلاماری مووشەکی بۆ سەر تێلاڤیڤ و شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی نزیکی غەززە یان کردووە. دوابەدوای پەلاماری مووشەکیی قەسام بۆ سەر تێلاڤیڤ، ئاژیری مەترسی لە بەشێکی بەربڵاوی فەلەستینی داگیرکراو لەوان شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەڤەری غەززە و حولون لە ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو زرینگایەوە. 

سەرپەیڤ