کانونی یه‌که‌م 11, 2023 14:30 Asia/Tehran

یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسی بە ئاماژە بەوەی کە زایۆنییەکان تەنیا یەک دەسبەسەرکراوی خۆیان ناتوانن بە زۆر و زۆرداری و بە زیندوویی لە غەززە ببەنە دەرەوە، پێیشی داگرت کە لە ماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا خەباتکارانی خۆڕاگری توانیویانە سەدان سەرباز و ئەفسەری زایۆنی بکوژن.

"محەمەد نزال"، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین، سەبارەت بە قۆناغی دووەمی شەڕی غەززە دوای ئاگڕبڕی کاتی ڕایگەیاند کە خۆڕاگریی فەلەستین توانیویە لە ماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا سەدان سەرباز و ئەفسەری سوپای ڕژێمی زایۆنی تیا ببات. ناوبراو وتیشی: دەسەڵاتدارانی ڕژێمی داگیرکەر چاوەڕێی ئەم گشتە کوژراەیان بۆ هێزەکانیان نەدەکرد. ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی بە ئاماژە بەوەی کە تا ئاگربڕێکی تەواو لە غەززە دانەمەزرێت هیچ دانوستانێک لەگەڵ دوژمن ناکرێت، وتیشی: زایۆنییەکان هەرگیز ناتوانن تەنیا یەک دەسبەسەرکراوی خۆیان بە زۆر و زۆرداری  و بە زیندوویی لە غەززە ببەنە دەرەوە. سوپای ئیسراییل نایەوێت دەسبەسەرکراوانی ئازاد بکات؛ لەبەر ئەوەی کە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر نایەوێت ئاگربڕ دابمەزرێت.

 ئەم بەرپرسەی حەماس لە وەڵامی قسەکانی وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو ڕێبەرانی حەماس لە دۆخی مەیدانیی شەڕ دابڕاون، وتی: ئەوە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئیسراییلن کە لە دۆخی مەیدانیی جەنگ دابڕاون نەک حەماس.

ناوبراو جەختیشی کرد؛ پێداگریی ناتانیاهۆ لەسەر درێژەدان بەو شەڕە لەبەر ئەوەیە کە ئەمریکا و ئینگلیز و ئەڵمان دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە بە مانای شکست هێنانی ئیسراییل دەزانن.

سەرپەیڤ