ئیدارەی مەدەنیی غەززە: نزیکەی هەشت هەزار کەس لە غەززە بێسەروشوێنن
بە پێی ئاماری ئیدارەی مەدەنیی غەززە، نزیکەی ٨ هەزار کەس لەم کەرتە، لە بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا بێسەروشوێن بوونە.
ئیدارەی مەدەنیی غەززە ڕایگەیاند کە داواکاریی زۆری پێدەگات بۆ یارمەتیدران و پەنابەران و ئاوارەکان لە خوێندنگەکاندا بەهۆی نەبوونی ئیمکانات ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە و هەندێکیشیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانەوە گیانیان لەدەست دەدەن.
ئەم ڕێکخراوە فەلەستینییە جەختیشی کرد: بە دەستپێبوونی وەرزی سەرما و سۆڵە و بارینی باران و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان لە ژمارێک خوێندنگەی شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارەکان، ژماری گیانلەدەستدانەکانیش بەهۆی نەخۆشییەوە یەکجار زۆر بووە. ئیدارەی بەرگریی مەدەنی غەززەیش ڕاشیگەیاند: ئێمە پێویستمان بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییە، لەبەر ئەوەی کە زۆربەی ئۆتۆمبیلەکانمان لەبەر کرانەئامانجی ڕاستەوخۆیان لەلایەن داگیرکەرانەوە لە بۆردومانەکانی غەززەدا لە دەستداوە.
بەرپرسی بەشی لۆجستیکیی لە بەرەڤانیی مدەنیی غەززەیش پێیداگرت: ئێمە تەواو پێویستمان بە دانرانی نەخۆشخانەی کاتی و گەڕۆک هەیە. ڕۆژی رابردوویش بەرپرسی بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی کەمال عەدوانی غەززە ڕایگەیاند: لەم نەۆخشخانەیەدا نە ئاو و خۆراک هەیە و نە سووتەمەنی و فەلەستینییەکانی نێو ئەم نەخۆشخانەیە لە دۆخێکی دژواردان و داگیرکەران داوای لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە کردووە بریندارەکان بگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی تر. داگیرکەران ٧٠ بۆ ١٠٠ ستافی دەرمان و پزیشکییان بە پسپۆڕایەتیی جۆربەجۆرەوە قۆڵبەست کردووە. زایۆنییەکان لە کاتی هێرش کردنە سەر نەخۆشخانەکە، بە بێ هیچ پارێزێکەوە دەستیان دایە تەقە کردن لە گشت لایەک و گشت کەسێک.