کانونی یه‌که‌م 16, 2023 09:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە بە پلان و دەسنیشانی ڕێوشوێن و خەباتی بێ وچانی هێزی خۆڕاگری پیلانەکانی دوژمنی زایونیستی پووچەڵ دەکەینەوە.

عەلی ئەبووشاهینی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە دوژمن تائێستا بێ دەسەڵات بوەو نەیتوانیوە ئامانجەکانی خۆی وەدی بهێنێ، جگە لەوەی کە خەڵکی بێ تاوان و سڤیل قەڵاچوو کۆمەڵکوژ بکا.

ناوبراو بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە درێژبوونەوەی ماوەی شەڕ زیانی زۆرتر لە دوژمن دەداو ئێمەش هەرتەنیا لەدوای ئاگربڕی تەواوە کە بابەتی وتووێژ تاوتوێ دەکەین.

محمد هیندی جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش لەمیانەی وتووێژی لەگەڵ کەناڵی فەلەستینی یەوم وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە داهاتوو چارەنووسی غەززە بەهۆی دوژمن لە گۆڕەپانی شەڕ دیاری ناکرێ بە ڕاشکاویش ڕایگەیاند کە لەم شەڕەش دا خۆڕاگری سەربەرزو شکستێکی دیکەش بۆ دوژمن تۆمار دەکرێ. 

سەرپەیڤ