حەماس: ڕاگەیاندنی بڕیاری ئەمریکاو ئینگلیز بۆ گوشارخستنەسەر خۆڕاگری هیچ بایەخێکی نیە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی: ڕاگەیاندنی بڕیاری ئەمریکاو ئینگلیز بۆ گوشارخستنەسەر خۆڕاگری قسەیەکی پڕوپووچ و بێ نرخە.
عیزەت ڕیشق"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی کە ڕاگەیاندرانی زەخت و گوشار خستنە سەر خۆڕاگری لەڕێگەی بەرگرتن لە سەفەرو دەست بەسەر دارایی گرتنی خۆڕاگری دا لەڕاستی دا هیچ نرخ و بایەخێکی نیە.
ئامانجی ئەو کارە ناردنی پەیامی ڕواڵەتی بۆ نۆژەنکردنەوەی ورەی ڕوخاوی ئەرتەشی شکستخواردوی زایونیستی و شارۆچکەنشینە داگیرکەرەکانە.
ئەو گوتارەی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کە حکومەتی ئینگلیز ئەمڕۆ لەدرێژەی هەوڵ لەپێناو زیندووکردنەوەی گەڵاڵەی دۆڕاوی ڕۆژئاوا، سپای پاسداران و فەرماندەری هێزی قودسی ئەو سپایەو شەش کەسی دیکە لە فەرماندە باڵاکانی ئەو دامەزراوە فەرمیەی ئێرانی بەبیانووی پەیوەندی لەگەڵ حەماس و جیهادی ئیسلامی بایکۆت کردن.