هێرشی هێزە زایۆنییەکان بۆ سەر باکووری کەرتی ڕۆژاوا
سەربازانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باکووری کەرتی ڕۆژاوا و لەگەڵ فەلەستینییەکان تێکهەڵچوون.
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چەند میحوەرێکەوە هێرشیان کردە سەر شاری نابلۆس لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا. هێزە زایۆنیییەکان هێرشیان کردە سەر کەمپی بلاتە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس و لەگەڵ هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین تێکهەڵچوون.
هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە هەگبەی تەقەمەنی و تەقەی یەکبین بەرپەرچی هێزە زایۆنییەکانیان دایەوە و لە هێرشی زایۆنییەکاندا بۆ سەر ئۆردوگای بلاتە دوو فەلەستینی بریندار بوون و چەن کەسێکیش دەستگیرکران. وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای پەلامارەکەی ئیسراییلەوە بۆسەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، ژماری شەهیدان گەیشتۆتە ١٨ هەزار و ٩٨٧ کەس و ژماری بریندارانیش بۆ زیاتر لە ٥٥ هەزار کەس زیادی کردووە. ئەم وەزارەتخانەیە ئەوەشی خستەڕوو: نزیکەی ٧٠%ی بریندارەکان ژن و منداڵن و تا ئێستاش هەزاران کەس لە کەرتی غەززە بێسەروشوێن بوونە. لەم ماوەیەدا ٣٠٠ کارمەندی بەشی پزیشکی و دەرمان، ٣٢ ئاگرکوژێنەوە، ٨٦ ڕۆژنامەنووس و١٣٥ کارمەندی ئانڕووا شەهید بوونە.