ئەبووعوبەیدە: دوژمن بەکرێگیراوان لە ئۆپەراسیۆنی غەززە بەکاردێنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423762-ئەبووعوبەیدە_دوژمن_بەکرێگیراوان_لە_ئۆپەراسیۆنی_غەززە_بەکاردێنی
وتەبێژی لقی سەربازیی حەماس رایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی دژ بە غەززەدا کەسانی بەکرێگیراو دەنێرێتە مەیدانەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 17, 2023 07:30 Asia/Tehran

وتەبێژی لقی سەربازیی حەماس رایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی دژ بە غەززەدا کەسانی بەکرێگیراو دەنێرێتە مەیدانەوە.

ئەبووعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی «عزالدین القسام» لقی سەربازیی حەماس بە ئاماژە بە بوونی بەکرێگیراوان لە ڕیزی هێزە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی دژ بە کەرتی غەززە وتی؛ خەباتکارانی فەلەستینی لە پێنج ڕۆژی ئەمدوایەدا زیاتر لە ١٠٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی ڕژێمی زایۆنی لەوان دەیان تانکیان پێکاوە.

وتەبێژی گوردانەکانی «عزالدین القسام» هەروەها بە پێداگری لەسەر لێهاتوویی خۆڕاگری لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکەردا وتی: خەباتکارانی فەلەستینی گوللەی دژەدیوار بەکار دێنن و مەتەرێز و سەنگەرەکانی زایۆنییەکان دەڕووخێنن بەسەر سەربازانی زایۆنیدا.

وتەبێژی قەسام پێی داگرت کە دەستی خەباتکارانی فەلەستینی لە سەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانیاندایە و لە هەموو جێگایەکدا بۆسەیان ناوەتەوە لە دوژمن. ئەبووعوبەیدە بە ئاماژە بەوەی کە حەفتا ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر باهۆزی ئەقسا و خەڵکی فەلەستین هێشتایش خەریکی خەباتن لەم شەڕە بێوێنەیەدا، وتیشی: کە داوا لە خەڵکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا دەکەم دژ بە زایۆنییەکان لەم ناوچەیەدا بێنە مەیدانەوە.