ئەبووعوبەیدە: ئیسراییل ئێستایش هەر کایە دەکات بە ژیانی دەستبەسەرکراوانی کە لەدەستی خۆڕاگریدان
ئەبووعوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی شەهید عزەدین قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، پێی داگرت کە دوژمنی زایۆنی هێشتا یاری بە ژیانی دەستبەسەرکراوەکانی دەکات کە لە دەستی خۆڕاگریدان و هیچ بایەخیش دانانێ بۆ نیگەرانیی بنەماڵەکانیان.
ئەبووعوبەیدە وتیشی: ڕژێمی زایۆنی سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆی کوشت کە لە دەستی هێزەکانی خۆڕاگریدا بوون و لەناوبردنی ئەوانی پێ باشتر بوو لە ئازادکردنیان، ئەمەش هەمان ئاکاری تاوانکارانەی ئاشکرایە کە تێلاڤیڤ لە هەڵس و کەوتی لەگەڵ دەستبەسەرکراوانیدا تا ئێستا کردوویەتی و بەردەوامیشە لە سەر ئەو ئاکارەی. ئامانجی ئەم ڕژێمە لەو کردەوەیشی پەلاقاژەیەکی بێسوودە بۆ دەرباز بوون لە گوشاری ئەم ڕووداوە و ئەو دواهاتانەی کە باش لێیان ئاگادارە.
میدیا زایۆنییەکانیش ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە "یوتام حاییم" و "سامر تەلالەقە" لەگەڵ دەستبەسەرکراوی دیکەی ئیسراییلی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی کوژراون. بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلیش دوێنێ شەممە لەبەردەم باڵاخانەی ئەرکانی گشتیی سوپای ڕژێمی زایۆنی کۆ بوونەوە و خوازیاری ڕێکەوتنی دیلبەدیل بوون بۆ گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانی خۆیان و کوژرانی ئەم سێ ئیسراییلییەشیان بە تووندی ئیدانە کرد. پێشتریش هەواڵ و ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارێک سەربازی زایۆنی لە ئەنجامی تەقەی هێزە زایۆنییەکان بڵاو ببوویەوە.