کانونی یه‌که‌م 18, 2023 14:30 Asia/Tehran

پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە لەوان جەبالیا لە باکوور و ئۆردوگای ئەلبەریج و جەحرودیک لە ناوەڕاستی غەززە بەردەوامە.

سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە داگیرکەران هەموو مزگەوتەکانیان لە کەمپی جەبالیا لە باکووری غەززە خاپوور کردووە، لە ئۆردوگای جەبالیا ژماری شەهیدەکان گەلێک زۆرە و ئامبولانسەکانیش دەسراگەیشتن بەو کەمپەیان بۆ گونجاو نییە. لە لایەکی دیکەوە تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەی ئەلشەمعە و شارۆچکەی قەدەیمیی غەززەیان تۆپباران کرد. هەروەها پێنج ماڵ و مزگەوتێک لە کەمپی جەبالیا لە غەززە درانە بەر پەلامار و دوانزە فەلەستینی لە هێرشی سەرلەبەیانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوەڕاستی غەززە شەهید بوون.

هەواڵەکان ئاماژە بە تووندتر بوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەن لە نێو کەمپەکانی پەنابەراندا لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا. هێرشەکانی سوپای داگیرکەر هاوڕێ بووە لەگەڵ دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر شاروومەندی فەلەستینی لە شارەکانی کەرتی ڕۆژاوادا، ژمارەی ئەو کەسانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکرابوون گەیشتە ٢٠ کەس، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساەوە دەستگیرکراون گەیشتە زیاتر لە ٣٥٤٠ کەس . هەروەها سەرچاوە میدیاییەکان باسی درێژەی تێکهەڵچوونە تووندەکانی نێوان خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین و سەربازانی ڕژیمی داگیرکەر لە میحوەرە جۆراوجۆرەکانی شەڕی زەوینی لە کەرتی غەززە و لەناوبردنی چەند ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی زایۆنی لە ماوەی ئەمڕۆدا کرد. سەریائەلقودسیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە شارۆچکەکانی "سووفا" و "حولیت"ی لە وەڵامی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە ڕاکتباران کردووە.

 حیزبوڵڵای لوبنانیش بە دەرکردنی چوار بەیاننامە باسی بەڕێوەبردنی چوار ئۆپەراسیۆنی کرخد کە تێیاندا مۆڵگەی سەربازانی زایۆنیی لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان و ئامانجە سەربازییەکانی دیکەی بە مووشەکی ڕێنوینیکراو و چەکی قورس کوتاوە. ژمارێک سەربازی زایۆنی لەم ئۆپەراسیۆنانەدا کوژران و بریندار بوون.

سەرپەیڤ