بەرغووسی: داگیرکەرەکان لەسەروبەندی شکانی ستراتیژیک دان
سکرتێری گشتی بزاڤی دەستپێشخەری نیشتمانی فەلەستین ڕایگەیاند کە داگیرکەرەکان هەوڵیان دا لە خۆڕاگری ئاگربڕی کاتی وەدەست بێنن، بەڵام خۆڕاگری لە پیلانی ئەو زایونیستانە تێدەگا کە بەنیازن لەدوای ڕزگاربوونی گیراوەکانیان تەواوی غەززە کاول بکەن.
سکرتێری گشتی بزاڤی دەستپێشخەری نیشتمانی فەلەستین، پێداگری کرد کە سەرەڕای هەموو کارەسات و ژانو ئازارەکانی کەرتی غەززە ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی لەسەروبەندی شکانی ستراتیژیک دایەوسەبارەت بە پێداگری ئەمریکاش لەسەر پاڵپشتی لەو ڕژیمەو دەرفەت دان بە دڕندەکاریەکانیان وتی: ڕەنگە ئێمە کەوتووینە نێو چارەنووسسازترین قۆناغی ئەو شەڕە دڕندەکارانەی زایونیستەکان، دەشزانم کە ڕەنگە قەبووڵکردنی ئەو بابەتە بۆ خەڵک دژوار بێ، بەڵام هەنووکە هۆکاری جۆربەجۆر بە تەوژمێکی زۆر ئیسڕائیلی خستۆتە ژێر گوشار، کە بەدوای ڕێگەچارەیەکەوەیە بۆ دەربازبوونی لەو قەیرانە.
ناوبراو وتی کە داگیرکەرەکان لەمڕۆدا پێویستیان بە سەرکەوتنەو هەربۆیە هەوەک بوونەوەرێکی دڕندەی هار کە هەموو دڕندەکاریەکی لێ دەوەشێتەوە، چونکا ناتوانێ بە ئامانجەکان بگا و ئەمریکیەکانیش لەو دڕندەکاریان دا هاودەستن، بەڵام دواجار ئەوە زایونیستەکانن کە شکست دەخۆن.زەخت و گوشار لە خاکی داگیرکراو پەرەی سەندوەو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئەو ڕژیمە لێکبڵاو بوەو تیکنۆلۆژیا پێشکەتوەکەشی تووشی زیان هاتوە.