حەماس: هەڕەشەو گوڕەشەی پڕوپووچی گالانت، پێشاندەری شکستی سەرشۆڕانەی زایۆنییەکانە
بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی رژیمی زایۆنی و وەزیری جەنگی ئەو رژیمە لەبارەی ترۆری ڕێبەرانی خۆڕاگری ڕایگەیاند کە ئەو هەڕەشەو گوڕەشانە تەواو پڕووپووچن و پێشاندەری شکستی سەرشۆڕانەی زایۆنییەکانە لە گەیشتن بە ئامانجە جەنگییەکانیان.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە بەیاننامەیەکدا و لەکاردانەوە بە هەڕەشەی "یوئاو گالانت"ی وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنیستی سەبارەت بە ترۆری ڕێبەرانی خۆڕاگریی ڕایگەیاند، بانگەشەو ئیدیعاکانی وەزیری شەڕی تاوانکاری رژیمی داگیرکەر لەمەڕ ئەوەی کە هێزە شکست خواردووەکانی لەهەوڵی ترۆری ڕێبەرانی خۆڕاگرییدان، تەواو بێهودەو بێ کەڵکەو ئامانج لەو هەڕەشە پڕووپووچانە، خرانەڕووی وێنایەکی خەیاڵاوی لە دەسکەوتەکانە.
ئەو هەڕەشانە پێشاندەری شکستی سەرشۆڕانەی رژیمی داگیرکەر و گالانت وەزیری جەنگی ئەو رژیمەیە لە گەیشتن بە ئامانجگەلی دەسدرێژکارانەی ئەو رژیمە دژ بە غەززە کە هیچ ئەنجامێکی جگە لە کوشت وبڕی کەسانی سیڤیل و وێرانکردنی ژێرخانە ناسەربازییەکان نەبوو.
زایۆنییەکان لەکاتێکدا کە پاش تێپەڕینی نزیک بە سێ مانگ دەسدرێژکاریی دژ بە خەڵکی مەدەنیی غەززە، دەسکەوتێکی سەربازیی ئەوتۆیان دەس نەکەوتووەو ژماری کوژراو و بریندارانی سوپای داگیرکەر لەو شەڕەی ئێستای غەززەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.