کانونی یه‌که‌م 24, 2023 15:00 Asia/Tehran

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی غەززە کە تێیدا ئاماژە نەکراوە بە پێویستیی ڕەچاوکرانی ئاگربەس و ڕاگرتنی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی داگیرکەر دژ بە خەڵکی غەززە، بەمانای شکستهێنانی ئەو ڕێکخراوەیە لە کۆنترۆڵکردنی تاوانکارییەکانی ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕاشیگەیاند؛ ئەو بڕیارنامە دەرکراوە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە، شکست هێنانی لێبڕاوانەی لە کۆتایی هێنان بە شەڕی ژینۆسایدی ئەمریکا بە ئامرازی زایۆنیزم لەدژ گەلی فەلەستین دەسەلمێنێ.

ئەو بڕیارنامە، هەل بۆ رژیمی داگیرکەر دەرەخسێنێ هەتا بە پشت گوێ خستنی یاساوڕیساکان و کێشە نێودەوڵەتییەکان، پێداویستییەکانی غەززە کۆنترۆڵ بکا.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: بێ دەنگەی جیهانی و عەرەبی لەهەمبەر تاوانکارییەکان، قۆڵبەست کردنەکان و کوشت و بڕی دڕندانەی رژیمی داگیرکەر دژ بە گەلی فەلەستین شەرمەزار دەکا.

بزووتنەوەی حەماسیش بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی غەززەی، لەبەر ئەوەی تێیدا ئاماژە نەکراوە بە پێویستیی ڕاگیرانی دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان دژ بە گەلی فەلەستین، بە هەوڵێکی کەم زانی و پێی داگرت: ئەو بڕیارنامە بۆ ڕاگەیشتن بە دۆخی کارەساتباری غەززە لە ئەنجامی تاوانکارییە هۆڤانەکانی رژیمی زایۆنی، بەس نیە.

سەرپەیڤ