کانونی یه‌که‌م 28, 2023 12:30 Asia/Tehran

نووسینگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەززە، داگیرکەرانی تاوانبارکرد بە دزینی ئەندامانی جەستەی شەهیدانی باکوری غەززە کە دوێنێ سێ شەممە ڕادەست کران و خوازیاری لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە ئاستی جیهانییدا بوو لەوبارەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە، داگیرکەرانی بە دزینی ئەندامانی جەستەی شەهیدانی باکوری غەززە کە دوێنێ سێ شەممە ڕادەست کران، تۆمەتبار کردو خوازیاری ئەوە بوو لەئاستی نێونەتەوەیی داو بەشێوەی سەربەخۆ بەدواداچوون و لێکۆڵێنەوەی لەبارەوە بکرێ.

ماڵپەڕی "العربی الجدید" نووسی: بەهاواهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان تەرمی نزیک بە هەشتا فەلەستینی گەیشتە غەززە کە داگیرکەرانی ئیسرائیلی ئەوانیان لە پەلاماری ویشکانیی بۆسەر باکوری غەززە شەهیدکرد و تەرمەکانیان ماوەیەک ڕاگرت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ پاش پشکنینی تەرمەکان، دەرکەوت رواڵەتی ئەو شەهیدانە بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕدراوە کە پێشاندەری ئەوەیە ئەندامە گرینگەکانی جەستەی ئەو شەهیدانە لەلایەن داگیرکەرانەوە دزراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە غەززە لە بەیاننامەکەیدا، کردەی سوپای داگیرکەری زایۆنی لەمەڕ بێ ڕێزی کردن بە مەزنایەتی و کەڕامەتی هەشتا شەهیدی فەلەستینی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند؛ ئەو تەرمانە لەڕێی دەروازەی سنوریی "کەرەم ئەبوو سالم" لە باشوری کەرتی غەززە، ڕادەست کراوە.

سەرپەیڤ