کانونی یه‌که‌م 31, 2023 08:00 Asia/Tehran

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەشتاو پێنجەمین ڕۆژی پەلامارەکانیان بۆسەر ناوچە سڤیل نشینەکانی کەرتی غەززە و لێواری ڕۆژئاوا هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانەسەر کەمپی دەربەدرو پەرتەوازەکانی نەسیرات لە ناوەندی ئەو کەرتە هەواڵنێرێک و ئەندامانی بنەماڵەکەیان شەهید کرد.

جەبر ئەبوو هیدرۆس"ی هەواڵنێری کەناڵی قودس یەوم لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە شەرکەرەکانی زایونیستەکان بۆسەر ماڵەکەی لە کەمپی نەسیراتی ڕۆژهەڵاتی غەزە شەهید کراوە.

سەرلەبەیانی دوێنێ هەینی"ش عەبدوڵڵا حەماد، لەگەڵ هاوسەرو چوار منداڵەکەی لەئاکامی بۆردومانی ئەو ڕژیمە شەهید کرابوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری نووسینگەی حکومەتی فەلەستین لە غەزە بە شەهیدبوونی ئەو دوو هەواڵنێرە ژومارەی شەهیدە هەواڵنێرەکانی ئەو کەرتە گەێشتۆتە سەدو شەش کەس.

بەپێی راپۆرتی بنیاتە نێونەتەوەیەکان هاوکات لەگەڵ دەسپێکی پەلاماری ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر ئەو کەرتە دەڤەری نەسیرات بۆتە ترسناکترین شوێن بۆ هەواڵنێران.

لەلایەکی دیکەوە ئەو ڕژیمە ماڵێکی هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی رەفەحی کەرتی غەزەی کردە ئامانج کە زۆرترین بریندارەکان منداڵن.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دواین ئاماری  قوربانیانی ئەو شەڕە لەدەسپێکیەوە تاکوو ئێستای بە بیست و یەک هەزارو پێنسەدو حەوت شەهیدو پەنجاو پێنج هەزارو نۆسەدو پازدە بریندار ڕاگەیاندوە.

سەرپەیڤ