حەماس: پێش کۆتایی هاتنی دەسدرێژکاریی رژیمی زایونی، هیچ دانوستانێک ناکرێ
یەکێک لە ڕێبەرانی حەماس ئیدیعای سەرچاوە زایۆنییەکانی لەبارەی بوونی گەڵاڵەیەک بۆ دانوستان لەسەر ئاگربەسی چەندحەفتەیی ڕەت کردەوە.
"ئوسامە حەمدان" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس"، کاردانەوەی پێشاندا بە ئیدیعا باسکراوەکانی میدیا زایۆنییەکان سەبارەت بە ڕەزامەندیی دەربڕینی بەرایی حەماس لەگەڵ پێشنیاری ئاگربەسی چەندحەفتەیی لەجیاتی ئازادکرانی نزیکەی سی و شەش دەسبەسەرکراوی ئیسرائیلی و ئەوانی رەت کردەوە.
ئوسامە حەمدان لە دیمانەیەکدا وتی: ئێمە بە هەموو لایەنە ناوبژیوانەکانمان راگەیاندووە کە ئەولەویەتی ئێمە، وەستاندنی دەسدرێژکارییەکان دژ بە غەززە و جارێک بۆ هەمیشەیە.
ناوبراو وتیشی: لایەنی ئیسرائیلی لەبەر ژماری دەسبەسەرکراوە کوژراوەکانی لەژێر گوشار دایە.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی و زایۆنیستی بەرلەوە بەگێڕانەوە لەزمان سێ بەرپرسی زایۆنی ئیدیعایان کردبوو، ناوبژیوانانی قەتەری بە ئیسرائیلیان وتووە کە حەماس لەبارەی"ئەسڵی دەسپێوونەوەی دانوستانەکان" لەسەر ڕێککەوتنێکی تازە بۆ ئازادکرانی نزیکەی سی و شەش دەسبەسەرکراوی لە غەززە لەجیاتی چەند حەفتە ئاگربەس، ڕەزامەندیی دەربڕیوە.
لە ڕێککەوتنی ئاگربەسی ڕابردوودا، رژیمی زایۆنی لەجیاتی ئازادکرانی هەر دە دەسبەسەرکراوێکی ئیسرائیلی، رۆژێک ئاگربەسی درێژ دەکردەوە.