درێژەی تاوانەکانی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە
سوپای ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی هێرش دڕندانەکانیدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەێکی دیکە لە هاووڵاتیانی فەلەستینی شەهید و بریندار کرد و سێ مزگەوتی لە ناوەڕاستی ئەم ناوچەیەیدا بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە شێوەیەکی دڕندانە مزگەوتی "الفورقان" لە ناوچەی "ئەلحەکر" لە "دێرولبەلح" هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و مزگەوتی "ئەلسەحابە" و مزگەوتی "الموهاجرین"ـیان لە ئۆردوگای ئەلمەغازی بۆردومان کرد. تۆپخانەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان دایە بۆردومانکردنی ئۆردوگاکانی "ئەنەسیرات" و "ئەلمەغازی" لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و ٤ فەلەستینییان لە کەمپی ئەلمەغازی شەهید کرد. گوللەباران کرانی ئەو خانووەی ئۆردوگای ئەلمەغازی کە بنەماڵەی "قەندیل"ی تێدا دەژیا بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی تەواوی ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە.
پەیامنێری ئەلمەیادین باسی گوێزرانەوەی بریندار و شەهیدە فەلەستینییەکان بۆ نەخۆشخانەی ئەلعەودەی کردووە لە ئەنەسیرات. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەریش شاری "دێرولبەلح"ـیان لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوتا، و ڕۆژهەڵاتی پارێزگای "ئەلوستا" لە کەرتی غەززەیش پەلامار درا. هەروەها فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییل دەستیان دایە بۆردومان کردنی کۆمەڵی "ئەسەلاح" لە کەمپی ئەلمەغازی هەڵکەتووو لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە. هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماڵی بنەماڵەی ئەلتەهراوی لە ڕۆژاوای ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار. کۆپتەرێکی ڕژێمی زایۆنیش ڕۆژهەڵاتی "خان یونس"ی لە باشووری کەرتی غەززە گوللەباران کرد.