پەلاماری سەرلەنوێی داگیرکەرانی زایونیستی بۆسەر چەندین شارۆچکە لە لێواری ڕۆژئاوا
هەواڵدەری فەرمی فەلەستین ڕایگەیاند کە چەکدارانی زایونیست هەڵیان کوتاوەتە سەر چەندین شارۆچکەی لێواری ڕۆژئاوای داگیرکراوو، لەو ناوچە لەگەڵ هاووڵاتیانی فەلسەتینی تووشی شەڕو تێکهەڵچوون هاتوون.
سەرچاوە خۆجێیەکان بە هەواڵدەری فەرمی فەلەستین"یان ڕاگەیاندوە کە داگیرکەرانی زایونیست هەڵیان کوتاوەتە سەر شارۆچکەی سلوادی ڕۆژهەڵاتی ڕاموڵڵاو پەلاماری چەندین ماڵیان داوەو کەلوپەلی نێو ماڵەکەیان تێک داوەو بۆوێنە یەکێک لەو ماڵانەی کە زایونیستەکان پەلاماریان داوە ماڵی ئیسلام حەسەن مەرعی فەلەستینی گیراوو ماڵی خەلیلی برای بووە.
سەرچاوە خۆجێیەکانی لێواری ڕۆژئاوا هاوکات ڕاشیانگەیاندوە کە چەکدارانی زایۆنیست پەلاماری شارۆچکەی بەعیدی پارێزگەی جنین"یان دفاوەو لەگەڵ فەلەستینیەکان تووشی شەڕ هاتوون و چەکدارانی زایونیست تەقەیان لە خەڵکی ئەو دەڤەرە کردوە.
هەر ئەو زایونیستانە هەڵیشیان کوتاوەتە سەر گوندی بەیت ئەبیای ڕۆژئاوای نابلۆس و چەند هاووڵاتی فەلەستینیان دەست بەسەر کردوون.