کانونی دوھەم 02, 2024 10:30 Asia/Tehran

وتەبێژی بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای ئاماژە بەوەی کە خۆڕاگری فەلەستین هەروا لە شەرگەکان دا زەبری قورس لە دوژمنی زایونیستی دەوەشێنێ، پێداگریشی کرد کە زایونیستەکان بە قەڵاچۆکردنی خەڵکی بێ تاوانی غەززە بەنیازی پاساودانی شکستەکانی خۆیانن.

مەسعەب بریم"ی وتەبێژی بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە خۆڕاگری هەروا لە شەڕگەکان دا بەردەوامە لەسەر وەشآندنی زەبری قورس لە چەکدارانی  زایونیستی، وتیشی: بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و حەماس هاوکات لەگەڵ شەڕ لە گۆڕەپان دا سەرقاڵی سەرۆکایەتی بزوتنەوەیەکی ڕامیاری لە فەلەستین و لەجیات هێزە ڕامیاریەکانی دیکەن تاکوو بەر بگرن بە بڕیاری ڕامیاری یەکلایەنە سەبارەت بە فەلەستین.

ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند کە پرۆسەی سیاسی فەلەستین پەیوەندی هەیە بە بڕیاری گەلی وڵاتەکەی و بەپیی خەباتی خۆڕاگری لە گۆڕەپانی شەڕدا دەستنیشان دەبێ.

ناوبراو وتی کە ئێمە پێشوازی دەکەین لەهەرچەشنە هەوڵێک کە بەناوی خۆڕاگری بەڕیوە بچێ و پەیوەندیشمان لەگەڵ لایەنە خۆڕاگریەکانی دیکەش هەروا بەردەوامە.

ئەو وتانەش لەکاتێکدا دێنە ئاراوە کە زایونیستەکان لەڕێگەی نێوبژیوانە میسری و قەتەریەکانەوە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ وتووێژ سەبارەت بە گۆڕینەوەی گیراوەکانیان، بەڵام هێزە خۆڕاگرەکان دەڵێن تا دەستدرێژیەکان کۆتایی نەیە بەهیچ شێوەیەک وتووێژ ناکەن.

سەرپەیڤ