کانونی دوھەم 02, 2024 12:00 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی ساڵی تازەی زایینی، هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا چووەنێو هەشتاو حەوتەمین رۆژی خۆی و لە یەکەم رۆژی ئەمساڵدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی درێژەیان دا بە بۆردومانی کەرتی غەززەو ئەنجامدانی تاوان دژ بە خەڵکی بێ دەرەتان .

فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ، ماڵ و خانووبەرەی خەڵک لە "دیرالبلح" هەڵکەوتوو لە ناوەندی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، چوار ئەندامی خێزانێک شەهیدو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، هیزەکانی رژیمی زایۆنیستی، یەکەم خولەکەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیان کوتایە سەر شاارۆچکەی "یعبد" لە رۆژاوای جنین هەڵکەوتوو لە باکوری لێواری ڕۆژاوایی، ئەوە لەکاتێکدایە کە شارومەندانی لوبنانی و عێراقی لە بەیرووت و بەغدا بە سازدانی خۆپێشاندان جەختیان کردووە لەسەر داکۆکی لە خەڵک و خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززەو خوازیاری وەستانی خێرای دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بوون.

گوردانەکانی قەسسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی رژیمی زایۆنی کە خەریکی کاری شۆڤاری بوو بەسەر ئاسمانی"بیت حانون" لەباکوری غەززە، خستەژێر کۆنترۆڵی خۆی. بەرەی جەماوەریی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گەلانی جیهان لەکاتێکدا چوونەنێو ساڵی تازەوە، کە کوشتار لەدژ گەلەکەمان هەروا بەردەوامەو ئەوە پەڵەیەکی پڕشوورەییە لە مێژووی مرۆڤایەتی و بەڵگەو هێمایەکیشە لەسەر ئەو نادادگەرییانەی دەرحەق خەڵکی ئێمە دەیکەن.

لە هەواڵێکی دیکەی هاوپێوەندیشدا هاتووە، لانیکەم بیست ونۆ چەکداری زایۆنی بەدەر لە گۆڕەپانی شەڕ لە کەرتی غەزە کوژراون کە ١٨ کەسیان لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر خۆیاندا، پێکراون و کوژراون. هەواڵی کوژرانی١٨ چەکداری رژیمی زایۆنی لە هێرشی هێزەکانی خۆیاندا لەکاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە کەناڵی"کان"ی رژیمی ئیسرائیل حەفتەی ڕابردوو ، هەواڵی تەقەی چەکدارێکی ئەو رژێمە لە هەڤاڵیکی خۆی پاش گەڕانەوە لە کەرتی غەززەی بڵاوی کردەوەو ڕایگەیاند، لەو پەلامارەدا ژمارێک لە سەربازەکان بریندار بوون.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی شەڕی غەززە لە سێ مانگ شەڕ، کەرتی سەربازیی رژیمی زایۆنیستی دانی نا بە توانای مووشەکیی خۆڕاگریی فەلەستین.

رۆژنامەی زایۆنیستیی"یدیعوت ئاحارنوت" بەگێڕانەوە لە بەرپرسانی پلەبەرزی دەزگەی سەربازیی سوپای رژیمی داگیرکەر نووسی: توانای مووشەکیی بزووتنەوەی حەماس دەتوانێ هەتا دوو یان سێ ساڵی دیکەش بەردەوام بێت.

سەرپەیڤ