بەردەوام بوونی هێرشی جەنایەتکارانەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین
لە درێژەی هێرشە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستین، هێرشە توون و بەربڵاوەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر خان یونس بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی پشتێنێکی ئاگرینیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەم شارەدا پێکهێناوە.
هەروەها ڕژێمی داگیرکەر ئۆردوگای ئەلمەغازی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بە هێرشی تۆپخانەی قورس دایە بەر پەلامار. لە ئەنجامی هێرشەکانی زایۆنییەکاندا، چەندین فەلەستینی لە ئۆردوگای ئەلنەسیرت لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بریندار بوون. هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین و هێزی داگیرکەر لە گەڕەکانی التفاح و الدرج لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە شەڕ و پێکدادانێکی تووندیان هەبووە. هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ سەبارەت بە هێرشی سوپای زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوا ڕاپۆرتی و هەواڵیان بڵاو کردەوە. هێزی داگیرکەر هێرشی کردۆتەسەر شاری جنیه لە کەرتی ڕۆژاوا و جەرەسی مەترسی لەم شارەدا زرینگاوەتەوە. شایانی باسە شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و هێزی داگیرکەر ل ناوچەی ساحە لە ئۆردوگای جنینیش ڕوویداوە. لەلایەکی تریشەەوە ڕاپۆرتەعکان باس لەوە دەکەن کە هێزی داگیرکەری زایۆنی هێرشتیان کردۆتە سەر ناوچەگەلێکی شاری ئەزاهرییە لە باشووری ئەلخەلیل، هەروەها ئۆردوگاکانی ڕامەڵڵا و عەینولسوڵتان.
هاوکات بەپێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ژماری شەهیدانی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٢١ هەزار و ٩٧٨ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ٥٧ هەزار و ٦٩٧ کەس.