کانونی دوھەم 06, 2024 10:00 Asia/Tehran

کاربەدەستە فەلەستینیەکانی جێگیر لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا نزیکەی شەست و پێنج هەزار تۆن تەقەمەنیان بەسەر خەڵکی غەزەدا ڕژاندوە.

کاربەدەستە فەلەستینیەکانی جێگیر لە کەرتی غەززە ڕایانگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی ئەو ناوچەی بەهۆی چلوپێنج هەزار مووشەک و بۆمبی زەبەلاحەوە بۆردومان کردوە کە کێشەکەیان لە شەستو پێنج هەزار تۆن زۆرترە.

بەوتەی ئەو کاربەدەستە فەلەستینیانە هێندێک لەو بۆمبانەی کە ڕژیمی ساختەی زایونیستی لە بۆردومانی کەرتی غەزەدا بەکاری هێناون، لەلایەنی کێش و هێزی کاولکاریەوە یەکسانن بە سێ بۆمبی ناڤۆکی لەو بۆمبانەی کە لە بۆردومانی هێرۆشیمای ژاپۆن دا بەکار هێندراون.

کاربەدەستە فەلەستینیەکانی کەرتی غەزە پێ یان وایە کە دوو لە سێی ئەو بۆمب و مووشەکانەی کە لەلایەن ئەو ڕژیمەوە لەو کەرتە بەکار هێندراون ڕێکئەنگێوو کۆنتڕۆڵهەڵنەگر بوون و ئەوەش بەو مانایەیە کە  بەوردی ئەو خەڵکە سڤیلەیان کردۆتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە ساختە دانی ناوە بە برینداربوونی سێ چەکداری خۆی لە تولکەرەم کە برینی کەسێکیان بە قورس ڕاگەیاندراوە.

سەرپەیڤ