کانونی دوھەم 06, 2024 10:15 Asia/Tehran

سەرۆکی بزاڤی حەماس لە دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند کە ئامانجی زایونیستەکان لە تیرۆری ساڵح عاروری جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس تەشەنەدانی قەیرانەکانی بۆ دەرەوەو شێواندنی لێکدانەوەی خۆڕاگری و ناوچەکە بوو.

خالید مەشعەل"ی سەرۆکی بزاڤی حەماس لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە تیرۆری شەهید ساڵح عاروری و شەش کەسی دیکە لە هاوڕێکانی بۆوێنە دوو فەرماندەری گوردانەکانی قەسامی لقی سه ربازیی حەماس و چوار ئەندامی دیکەی ئەو بزاڤە لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان وتی کە دوژمن بەو کارە تیرۆریستیەی دەیویست قەیرانەکەی ڕاگوێزێتە دەرەوەو پانتای دەستدرێژکاریەکانی پەرە پێ بدا، چونکە پیی وابوو بەو شێوە دەتوانێ لێکدانەوەکانی خۆڕاگری و ناوچەکە بشێوێنێ و تیرۆری سەرۆکەکان لەلایەن ئەو ڕژیمەوە بڕیارو ئیرادەی خۆڕاگری تێک دەشکێنێ و سەرۆکایەتیەکەی لاواز دەکا.

سەرۆکی بزاڤی حەماس لە دەرەوەی وڵات لەدرێژەدا وتی کە ئەو تیرۆرە لە سایەی تێکشکان و داماوی و هیوابڕاوی دوژمن و لەدوای سێ مانگ دەستدرێژی و ئەو هۆلۆکاستە بەڕێوە چوو کە بەدژی خەڵکی غەزە لەبەڕێوەچوونە، بەڵام بەمزوانە تێدەگا کە چ گەوجیەکی کردوە.

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر گرینگی دانی بزاڤەکەی بە ئاسایش و بەرژەوەندی هەر وڵات و حکومەتێکی عەرەبی وتیشی: شەڕی ئێمە لەگەڵ دوژمنی زایونیستیەو بەردەوامی دەستدرێژیش بۆسەر کەرتی غەززە تیرۆری سەرۆکانی فەلەستین لەدەرەوەی ئەو کەرتە تێکشکانی زایونیستەکان خێراتر دەکاو ورەی خۆڕاگریش بەرز دەکاتەوە.

سەرپەیڤ