کانونی دوھەم 07, 2024 11:00 Asia/Tehran

ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەدژکردەوە بە سەردانە ناوچەیەکەی ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیواداری ڕاگەیاند کە با ناوبراو تێگەیشتبێ لە هەڵەکاریەکانی ئەمریکا بەئاراستەی قەڵاچۆی خەڵکی غەززە.

ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند کە هیوادارین بلینکێن لە سێ مانگی ڕابردوو وانەی وەرگرتبێ و تێ گەیشتبێ لە هەڵەکاری وڵاتەکەی بەئاراستەی پاڵپشتی لە ڕژیمی داگیرکەری زایونیست و پەسەندی ئەو درۆیانەی کە بوونە هۆی قەڵاچۆی بێ وێنە خەڵکی فەلەستین لە غەززە.

هەنیە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هاوکات هیوادارین کە بلینکێن لە سەردانەکەی ئەمجارەی دا چڕ ببێتەوە لەسەر ڕاگرتنی ئەو شەڕە بەئاراستەی کۆتایی داگیرکاری لەسەرجەم خاکی فەلەستین.

ناوبراو وتیشی چاوەڕوانیشمان لە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەوەیە بە واشینگتۆن ڕابگەیەنن کە سەقام و ئاسایشی ناوچەکە بەندە بە ئامانجی فەلەستینەوەو ئەوەش چاوپۆشی هەڵنەگرە.

هەنیە پێداگری کرد کە گەلی فەلەستین و خۆڕاگریە قارەمانەکەی هیچ کات مۆڵەت نادا ئەو ڕژیمە داگیرکەرو دڕندەکارە لەو خاکەدا بمێنێتەوەوبێتوو بەئامانجەکانی واتە ئازادی و وڵاتی سەربەخۆ نەگا، بەهەزاران دڕندەکاری و قەڵاچۆ ناتوانێ ببێتە هۆی سەقام و ئاسایش.

ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە جەنگەی ترس لە پەرەگرتنی شەڕەکەی غەزە بۆ دیکەی ناوچەکە بۆ جاری چوارەم لەدوای هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبر بەئامانجی ڕاوێژ لەگەڵ کاربەدەستی چەند وڵاتێک بەرەو ڕۆژئاوای ئاسیا وەڕێ کەوت.

سەرپەیڤ