زۆرتر لە هەشت هەزار کەسی دیکەی کەرتی غەززە بێ سەرو شوێن و ونن
وتەبێژی بەڕێوەبەری بەرگری کۆمەڵایەتی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە لەئاکامی پەلامارو بۆردومانەکانی ڕژیمی زایونیستی دا زۆرتر لە هەشت هەزار کەسی دیکەی کەرتی غەززە "بێ سەرو شوێن"و ونن.
"مەحموود بەسەل"ی وتەبێژی بەڕێوەبەری بەرگری کۆمەڵایەتی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند بەدەیان کەس لە هاووڵاتیانی غەززە لەبەر پەلامارو بۆردومانی ماڵەکانیان لەلایەن ڕژیمی زایونیستی یەوە دەربەدەرو پەرتەوازە بوون، کە زۆربەی پەرتەوازە فەلەستینیەکان پیویستیان بە چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی ئەو کەرتەن.
ناوبراو وتی کە کادری فریاگوزاری و بەرگری کۆمەڵایەتی بەشێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ لەلایەن ئەو ڕژیمەوە دەکرێنە ئامانج و زۆرتر لە سەدی حەفتای کەرەسە و ئامرازەکانمان بۆردومان کراون و زۆر لە چالاکیەکانیش ڕاگیراون.
مەحموود بەسەل وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە زۆرتر لە هەشت هەزار کەسی نیشتەجێی ئەو کەرتە ون و بێ سەو شوێن بوون بە ڕاشکاویش ڕایگەیاند کە چەکدارانی ئەو ڕژیمە بەردەگرن بە چوونمان بۆ شوێنە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەو بەئانقەست ژێرخانەکانی ئەو کەرتە پەلامار دەدەن، هەربۆیە داوا لە کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە هەنگاو هەڵبگرن بەئاراستەی ڕاگرتنی ئەو شەڕە خوێناوی و کارەساتبارە.