بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە کەرتی غەززە ١٨ شەهیدو بەدەیان بریندار لە دەیربەلەح
لە نوێترین دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زیونیستی لە کەرتی غەززە هەژدە فەلەستینی دیکە شەهیدو بەدەیان کەسی دیکە لە دەیربەلەح بریندارو بێ سەروشوێن بووون.
پاپۆڕە جەنگیەکانی ڕژیمی زایونیستی بەهۆی چەکی قورس کەنارەکانی دەیربەلەح"یان لەنێوەڕاستی کەرتی غەززە تۆپباران کردو شەڕێکی قورس لە دەڤەری منارەی باشوری ڕۆژهەڵاتی خانیونس لەو کەرتە رووی داوە.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایونیستی هاوکات هەر ئەمڕۆ کەمپی مغازیان لە لە نێوەڕاستی غەززە بەتوندی کردۆتە ئامانج.
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستینیش دوانیوەڕۆی دوێنێ یەکشەم ڕایگەیاند کە دیسانەوە ژومارەی شەهیدو بریندارەکان شەڕ بەدژی غەززە هەڵکشاون.
بێدەنگی کۆمەڵگەی جیهانی و بنیاتە مافی مرۆییەکان لەهەمبەر دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە بۆتەهۆی بەردەوامکردنی قەڵاچۆی ژن و منداڵ لە غەززە.
لەبەرامبەردا خۆڕاگری فەلەستین و بەرەی خۆڕاگری لە عێراق و لوبنان و سووریاو یەمەنیش ڕایانگەیاندوە کە بێدەنگە ناکەن لەو دڕندەکاریانەو تۆڵەی ئەو قەڵاچۆیانە لە ڕژیمی داگیرکەر دەکەنەوە.