هێرشی مووشەکیی کەتیبەکانی قەسام بۆ سەر تلاڤیڤ و شارۆچکە زایۆنی نشینەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424377-هێرشی_مووشەکیی_کەتیبەکانی_قەسام_بۆ_سەر_تلاڤیڤ_و_شارۆچکە_زایۆنی_نشینەکان
کەتیبەکانی شەهید عزەدین قەسام، لقی سەربازی حەماس، تلاڤیڤی مووشەکباران کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2024 05:00 Asia/Tehran

کەتیبەکانی شەهید عزەدین قەسام، لقی سەربازی حەماس، تلاڤیڤی مووشەکباران کرد.

کەتیبەکانی شەهید عزەدین قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، لە کاردانەوە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە پەلاماردانی خەڵکی مەدەنی، تلاڤیڤی مووشەکباران کردووە. دوابەدوای ئەم هێرشە مووشەکییە بەربڵاوە کە بە لانیکەم بە ١٠ مووشەک ئەنجامدرا، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تلاڤیڤ و ٣٧ ناوچەی داگیرکراوی تر زرینگایەوە.

 سوپای ڕژێمی زایۆنیش دانی بەوەداناوە کە دەنگی ئاژیری ئاگادارکردنەوە لە تلاڤیڤ و لە سەرانسەری گەڕەکەکانی ناوەڕاستی تلاڤیڤ بەرز بۆتەوە. هەروەها گوردانەکانی قودسیش ڕایگەیاندووە کە چەن شارۆچکەیەکی زایۆنینشینی دەوروبەری کەرتی غەززەی بە موشەک کوتاوە. شارەوانیی سەدیرووت بانگەشەی کردووە کە لە ١٤ ڕاکتی تەقێندراو لە غەززەوە سێ راکتیان لەلایەن سیستەمی گۆمبەزی ئاسنینەوە بەرپەرچدراونەتەوە و ئەوانی دیکە لە دەرەوەی شار کەوتوونەتە خوارەوە.