کانونی دوھەم 10, 2024 09:00 Asia/Tehran

میدیاکان شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان داوەتە بۆردومانی ناوچەیەک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ، کە لەم پەلامارەدا زیاتر لە ٥٠ فەلەستینی شەهید و بریندار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکان؛ بە هۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی ئەسوارحە لە ڕۆژاوای ئۆردوگای نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ١٢ فەلەستینی شەهید بوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هێرشە لانیکەم ٤٠ فەلەستینیشی بریندار کردووە. وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها باسی گەیشتنی ژماری شەهیدانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم کەرتە بە ٢٣ هەزار و ٨٤ کەسی کردووە.

لە هەواڵێکی دیکەدا، لە ئەنجامی پەلاماری تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵی فەلەستینییەکان لە خان یونسی کەرتی غەززە، ٨ فەلەستینی شەهید بوون. هەروەها لە ڕووداوێکی دیکەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئۆتۆمبێلێکیان لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە پێکا  و سێ فەلەستینی نێو ئەو ئۆتۆمبیلەیان شەهید کرد. 

لە هەمان کاتدا خاچی سوور لە غەززە ڕایگەیاندووە کە خەڵکی غەززە چیتر بەرگەی ئەو بارودۆخە کارەساتبارەی ئێستا ناگرن.

لەلایەکی دیکەوە لە وەڵامی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ، حیزبوڵڵای لوبنان و خۆڕاگریی عێراق هەڵمەتی بەرفراوانیان دژی بنکە و بارەگاکانی ڕژێمی زایۆنی دەستپێکردۆتەوە.

سەرپەیڤ