کانونی دوھەم 10, 2024 13:50 Asia/Tehran

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە کۆنفرانسی "غەززە"؛ باهۆزی ئەقسا و ڕۆڵی میللەت" کە لە دۆحەی قەتەر بەڕێوەچوو، وتی: دوژمن سێ ئامانجی دیاریکردبوو: لەناوبردنی خۆڕاگری، گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراونی خۆی، و ناچارکردنی خەڵکی غەززە بۆ کۆچکردن بەرەو میسر، بەڵام نەگەیشتە هیچکام لە ئامانجەکانی.

ئیسماعیل هەنیە وتی: دوژمن سێ ئامانجی دیاریکردبوو: لەناوبردنی خۆڕاگری، گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراونی خۆی، و ناچارکردنی خەڵکی غەززە بە کۆچی زۆرەملی. دوژمن هەروەها چوار قۆناغیشی بۆ شەڕەکە دانابوو کە بریتی بوون لە هێرشی ئاسمانی، چوونەنێو غەززەوە لە ڕێگای وشکانی، ئۆپەراسیۆنی چڕ و بێوچان دژی خۆڕاگری و هەروەها قۆناغی سیاسی.

ڕژێمی زایۆنی سەرباری ئەو هەموو خەرج و بەرجە قورسە و سەرباری ژینۆساید و قەڵاچۆ کردنی خەڵکی غەززە،  نەیتوانی بگاتە هیچکام لە ئامانجەکانی لەم شەڕەدا.

هەنیە وتیشی: دوژمن ناتوانێت هیچکام لە ددەستبەسەرکراوانی ئازاد بکات، هەتا ئەوکاتەی هەموو دیلەکانی ئێمە ئازاد نەکرێن. ئامانجی داگیرکەران لە کۆچپێکردنی زۆرەملیی فەلەستینییەکان لە غەززە شکستی هێنا و نەگبەتەکەی ساڵی ١٩٤٨ دووبارە نابێتەوە. تاکە دەستکەوتی دوژمن لەم شەڕەدا ئاشکراکردنی سیمای دزێو و خوێنمژی خۆی بوو.

سەرپەیڤ