بەردەوامی درندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە غەززە
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەزە ڕایگەیاند کە ژومارەی شەهیدەکانی دەستدرێژکاریەکەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبرەوە تاکووئێستا گەیشتۆتە بیست و سێ هەزارو حەسەدو هەشت شەهیدو شەست هەزارو پێنج کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەزە هەروەها ڕایگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری رابردوو سێزدە دڕندەکاری کۆمەڵکوژیان بەدژی خەڵکی سڤیل بەڕیوە بردوە کە لەئاکامی دا سەدو پەنجاو یەک کەس شەهیدو دووسەدو چلو هەشت کەسیش بریندار بقوون.
ئەو وەزارەتخانە پێداگری کرد کە قوربانیەکانی ئاکامی پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەو ڕژیمە هەروا لەژێر داروپەردوودا یان لەسەر شەقامەکان کەوتوون و ئیکیپە پزیشکیەکان دەستیان پی یان راناگا.
ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە لەمیانەی خولی نوێی پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە شەش کەس لەنێو ماڵێکی دەیربەلەح دا شەهید کران و ژومارەیەکی بەرچاویش بریندار بوون.
کەمپی بریجی نێوەراستی ئەو کەرتەش بە تۆپخانە کرایە ئامانج.
هەواڵدەریە خۆجێیەکانیش ڕایانگەیاند کە لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی ئەو ڕژیمە بۆسەرماڵیکی سڤیل نشین لە گەڕەکی سەبرەی ئەو کەرتە سێ فەلەستینی شەهید بوون.