پاشەکشەی داگیرکەران لە ناوچەگەلێکی ناوەڕاستی غەززە
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەکدارانی خۆڕاگری حەڤدە تانک، ترۆمبیلی سەربازهەڵگر و زرێپۆشی ڕژێمی زایۆنییان لە میحوەرە جیاوازەکانی کەرتی غەززە پێکاوە.
خۆڕاگریی فەلەستین لەسەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەڕ و پێکدادانی قورسی لە دەوروبەری مەیدانەکانی ئەبووڕەشید و مەککی لە کەمپی ئەلمەغازی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە دەستپێکردووە. کەتیبەکانی قەسامیش ڕایگەیاندووە لە تێکهەڵچوونی ئەمڕۆی خەباتکارانی لەگەڵ سەربازانی زایۆنی لە خانیونس لانیکەم چوار سەربازی ئەم ڕژیمە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوونە.
هەروەها گوردانەکانی قەسام توانیویە بە مووشەکی تاندۆم ترۆمبیلێکی سەربازیی زایۆنییەکان بپێکێ کە خەریکبوو دەچووە نێو میحوەری ئەلمەغراقە لە باشووری غەززە. خەباتکارانی خۆڕاگری مۆڵگەی سەربازانی زایۆنی و شوێنی سەقامگیر کرانی کەرەستە جەنگییەکانی هێزی داگیرکەریان لە چەند شوێنێکی دیکە کوتاوە. هەروەها خەباتکارانی خۆڕاگری لە ئۆردوگای ئەلبەریجدا کە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە هەڵکەوتووە بە ڕەشاش لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەردا کەوتنە شەڕ و پێکدادانێکی قورسەوە.