جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: ئەمریکاو ئیسرائیل لەهەوڵی وەرگرتنی کارتی گرینگی خۆڕاگریی واتە دیلەکانن
یاریدەری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین وتی: موقاوەمەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە جەخت لەوەدەکا کە وەستاندنی بەتەواوەتی شەڕ و پاشەکشەی سوپای داگیرکەری زایۆنی بەر لە وتووێژ سەبارەت بە هەرچەشنە سات و سەودای تازە لەسەر گۆڕینەوەی دیلەکان و گیراوان، پێویستە.
"محەممەد ئەلهیندی" یاریدەری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی "ئازادکرانی فەلەستین" لە ئەستەمووڵ وتی: بزووتنەوەی حەماس و جەهادی ئیسلامی، ڕوانگەی خۆیان لەبارەی ئەوەی وا هاوپێوەندە بە دانوستان و پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان، خستووەتەبەردەست قاهیرەو بەپێی ڕێککەوتنی تاقمە فەلەستینیەکان، سەرەتا پێویستە پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە بەتەواوەتی بوەستێ و پاشان، دانوستان لەبارەی ئاڵووێری دیل وگیراوان دەس پێ بکرێت.
یاریدەری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بەئاماژە بەوەی کە لەهەمبەر ئازادکرانی سەربازە گیراوەکانی رژیمی زایۆنیستی، بەندیخانەکانی ئەو رژێمەش دەبێ لەبوونی فەلەستینیەکان، بەتاڵ بکرێن، وتی: ئێمە کارتێکی گرینگمان لایە کە ئەویش گیراوانن و ئەمریکاو رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل دەیانەوێ ئەو کارتەمان لەچنگ دەربێنن، بۆیە هەڵوێستی ئێمە روونەو پێک گۆڕینەوەی گیراوان و دیلەکان جێبەجێ نابێ، مەگەر پاش راگیرانی بەتەواوەتی پەلامارەکان و پاشەکشەی سوپای رژیمی داگیرکەری زایۆنی لە کەرتی غەززە.
ئەلهیندی هەروەها بەئاماژە بە تێپەڕینی سەت ڕۆژ بەسەر پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، وتی: ورەی خۆڕاگریی فەلەستین، بەرزەو خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەر لە یەکەم ساتەکانی دەسدرێژکاریی رژیمی ئیسرائیلەوە تائێستا کۆنترۆڵی گۆڕەپانی لەدەست دایەو رژیمی زایۆنیستی بەس لەڕێی دورەوە ناوچەکە بۆردومان دەکا.