٧٠ لەسەتی باکوری کەرتی غەززە، بۆ ژیان نابێ
ڕێکخراوی بەرگریی شاریی فەلەستین ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەهۆی قورسبوونی پەلامار و بۆردومانەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی، زیاتر لە حەفتا لە سەتی باکوری کەرتی غەززە، بە کەڵکی ژیان نایە.
ڕێکخراوی بەرگریی شاریی فەلەستین ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، پتر لە چل و پێنج کەس لە ستافەکەی، لە دەسپێکی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە شەهید بوون.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاند کە زیاتر لە سەتی حەفتای ناوچە باکوریەکانی کەرتی غەززە لەئاکامی پەلامار و بۆردومانەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی، شیاوی ژیان و گوزەران نین.
رژیمی زایۆنی بەتۆڵەی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساو قەرەبووی شکستەکەی، زیاتر لە سەت رۆژە کە کەرتی غەززە بۆردومان دەکا.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە تازەترین ڕاپۆری خۆیدا ڕایگەیاند کە ژماری شەهیدانی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە بۆ بیست و سێ هەزار و نۆسەت و شەست و هەشت کەس زیادی کردووە کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند کە ئاماری بریندارانی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر غەززە، گەیشتووەتە شەست هەزار و پێنج سەت و هەشتاو دوو کەس.