کانونی دوھەم 17, 2024 14:26 Asia/Tehran

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پەردەی لە سەر جەنایەتێکی تازە هەڵدا کە هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی دژ بە دانیشتووانی غەززە ئەنجامیان داوە.

ڕێکخراوی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەورووپا_مەدیتەرانە رایگەیاند کە هێزی داگیرکەری زایۆنی تەنیا هەر بە برسی ڕاگرتنی فەلەستینییەکان باکووری کەرتی غەززە رازی نەبوونە، بەلکوو پەلاماری دەیان کەسیان داوە لە کاتی هەوڵ بۆ دەسخستنی ئەو یارمەتییە کەم و سنووردارەی بۆ ئەو خەڵکە لێقەوماوە بەڕێ کراوە  و شەهیدیان کردوون. ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە ڕاشیگەیاندووە کە ئەم کردەوەیە لە ئاراستەی کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی ئیسراییلدایە کە لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە  دژ بە دانیشتووانی غەززە دەستی پێکردووە.

ئەم ڕێکخراوەیە پشت بە بەڵگەگەی تۆقێنەر بەستووە کە سەلمێنەری کوژرانی دەیان فەەلستینی و بریندار بوونی هەژمارێکی زیاتریان لە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ژانڤییە لە شەقامی ئەڕەشید لە ڕۆژاوای شاری غەززەدا. 

سەرپەیڤ