کانونی دوھەم 20, 2024 13:15 Asia/Tehran

سوپای رژیمی داگیرکەری زایۆنی، باڵەخانەی زانکۆی ئەلئەسرای فەلەستینی لە کەرتی غەززە بە سێ هەزار ئاسەوارە مێژووییەکەی، وێران کرد.

بەڕێوەبەری زانکۆی ئەلئەسرای  شاری غەززە، وێرانکرانی باڵەخانەی ئەو زانکۆیە لەلایەن چەکدارانی رژیمی زایۆنی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند، لەو زانکۆیەدا زیاتر لە سێ شوێنەواری مێژوویی و کۆن، ئاگاداریان لێ دەکرا.

زانکۆی ئەلئەسرای فەلەستین لەساڵی٢٠١٤ لە شاری ئەلزەهرا لە کەرتی غەززە، دامەزرا.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین؛ هێزەکانی رژیمی زایۆنی، رۆژاوای خان یونس لەباشوری کەرتی غەززەشیان بە قورسی تۆپباران کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئینتێرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندیی و بەدالە لەناوچەدا، بۆ هەشتەمین رۆژی بەدوای یەک، پچڕاوە.

سەرپەیڤ