کانونی دوھەم 21, 2024 09:30 Asia/Tehran

لە سەدو شەشەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەززەو لێواری رۆژئاوا فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزەی کردە ئامانج کە دەڤەری بەتن سمین"ی شاری خان یونس زۆرتر لە هەمووی پەلامار درا.

گەرەکی ئەمەلی ئەو شارەش بەشیک بوو لەو ناوچانەی کە بە توندی لەلایەن تۆپخانەو فڕۆکەکانی ئەو ڕژیمەوە بۆردومان کرا.

چەکدارانی زایونیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لێواری ڕۆژئاواش هەڵیان کوتایە سەر دەڤەرەکانی نابلۆس و تولکەرەم و ڕوموڵڵاو لە کەمپی بەلاتەی نابلۆسیش لەگەڵ خەباتگێڕانی فەلەستینی تووشی شەڕ هاتن.

شەڕی ئەو ڕژیمە بەدژی کەرتی غەزەو لیواری رۆژئاوا قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل لەکاتێکدا دەچێتە نێو سەدو شەسەمین ڕۆژی خۆیەوە کە ئاژانسی ئانڕاوی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە لەدەسپێکی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساوە تاکوو ئێستا سەدو پەنجاو یەک کەس لە فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکەی لەئاکامی پەلاماری زایونیستەکان شەهید بوون.

وەزارەتی تەندروستی غەزەش ڕایگەیاندوە کە ژوماری قوربانیانی دەستی ئەو ڕژیمە لەدەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا گەیشتۆتە بیست و چوار هەزارو حەوسەدو شەست و دوو شەهیدو شەستو دوو هەزارو سەدو هەشت بریندار.

لەهەمانکات دا ئامووس هیرئیلی توێژکاری ئەو ڕژیمە لە ڕۆژنامەی عیبری زمانی هائارێتس پێداگری کردوە کە نیشانەگەلێکی ڕوون لەئارادان کە ئیسڕائیل بەتەواوی لە زەلکاوی کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا چەقیوە، بەڵام نەتانیاهۆو وەزیرەکانی بێە خەمن سەبارەت بەو بابەتە.

میدیاکانی ڕژیمی زایونیستی"یش ڕایانگەیاندوە کە کۆڕو کۆمەڵە هەواڵگریەکانی ئەو ڕژیمە دڵگرانی خۆیان ڕاگەیاندوە لە پەلامارەکانی ئەو ڕژیمە بۆسەر خەڵکی لێواری ڕۆژئاواو بەرامبەر بە تەشەنەی ئەو شەڕە وریاییان داوەو هاوکات چەند سەرچاوەیەکی تلاویڤیش دانیان ناوە بەوەدا کە لایەنگری خەڵکی لێواری ڕۆژئاوا لە حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا پەرەی سەندوەو بێتوو ڕاپەڕینی سێهەم دەست پێ بکاتەوە زۆر بەربڵاوتر دەبێ لە پێشتر، بەتایبەت ئەوەی کە ئێستا چەکیشیان لەبەر دەستایە.

سەرپەیڤ