کانونی دوھەم 21, 2024 14:15 Asia/Tehran

شەڕی وێرانکەر لە کەرتی غەززە بۆ سەد و شەشمین رۆژی بەدوای یەکدا بە بۆردومانی قورسی ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە، کوشت و بڕ و وێرانکرانی بەرفراوانی ژێرخانەکان، درێژەی هەیە.

ئەمڕۆ رژیمی زایۆنی لە بەرەبەری کارەساتی مرۆیی و تەندروستی لە کەرتی غەززەدا، پەلامارەکەی لە باشوری کەرتی غەززە بەتایبەت لە خان یونس بەبیانووی گەڕان لە ڕێبەرانی حەماس، لەوێ دەسپێکرد.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ژماری قوربانیانی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، گەیشتووەتە٢٤هەزار و٩٢٧ شەهیدو بریندارانیش بە ٦٢هەزار و٣٨٨ کەس، ڕایگەیاند، داگیرکەران لە٢٤کاتژمێری رابردوو، ١٤جار هێرشیان کردووە کە١٦٥شەهیدی لێکەوتوەتەوە.

شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپای زایۆنی باشوری کەرتی غەززە بەتایبەت خان یونسیان بۆردومان کرد، ئەو شوێنەی سوپای داگیرکەر ئیدیعا دەکا، سەرکردایەتی ناوخۆی بزووتنەوەی حەماس لەوێیە.

داگیرکەران هەروەها ناوچەی "بطن السمین" لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززەیان بەقورسیی بۆردومان کرد.

میدیا فەلەستینیەکانیش نووسیان، فڕۆکە داگیرکەرەکان و تۆپخانەی رژیمی زایۆنی، گەڕەک و نەخۆشخانەی 'الامل" لە خان یونس بۆردومان دەکەن. فەلەستینیەکیش بەهۆی کرانەئامانج لەلایەن فرۆکەیەکی سیخوڕیی رژیمی زایۆنی لە خان یونس شەهید بوو.

هێزەکانی رژیمی زایۆنی لە دەورووبەری نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، بۆمبی نوریان خستەخوارەوە. هاوکات کۆمیسێری ناوەندی فریاکەوتن و کاری ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانڕۆوا) لە لێدوانێکدا وشداریی دا لەبارەی مەترسیی قات و قڕیی بەزوویی لە کەرتی غەززەدا.

کۆمیسێری ناوەندی فریاکەوتن و کاری ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆوا) لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی شەڕقولئەوسەتدا وشداریی دا: قات وقڕیی نزیکەو ئەو تراژدیایە تائێستا پتر لە٢٤هەزار قوربانی بووە کە٦٠لەسەتیان ژن ومنداڵن.

سەرپەیڤ