کانونی دوھەم 21, 2024 14:30 Asia/Tehran

سندوقی داکۆکی لە منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) ڕایگەیاند؛ نزیک بە٢٠هەزار منداڵ لەو جەهەننەمەی رژیمی زایۆنی لە غەززەدا، بەدیهێناوە، لەدایک بوون.

وتەبێژی سندوقی داکۆکی لە منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) پاش گەڕانەوەی ئەم دواییەی لە غەززە وتی: لە سەفەر بۆ غەززە، شایەتی ئازارکێشانی دایکان تا سنوری مردن بووم و دیتم پەرستارێک ناچاربوو لەڕێی نەشتەرگەرییەوە کۆرپەی شەش ژنی دووگیان کە لەژیاندا نەمابوون، رزگار بکا.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: هەر ١٠ خولەک جارێک کۆرپەیەک لەنێو ئاگری ئەو شەڕە ترسناکەدا لەدایک دەبێ.

بوون بەدایک دەبێ بۆنەیەک بێ بۆ جەژن و شادمانی بەڵام لە غەززە، منداڵێک لە دایک دەبێ و دێتەنێو جەهەننەمێک کە رژیمی داگیرکەر هۆکاریەتی.

وتەبێژی یونیسێف وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی هەنگاونانی خێرای کۆمەڵگای جیهانی بۆ وەستاندنی شەڕی زایۆنییەکان لە غەززە، وتی: بینینی ڕەنج و ئازاری کۆرپەی تازە لەدایکبوو لەکەرتی غەززە لەکاتێکدا کە ژمارێک لە دایکان تا سنوری مردن، ئازار دەکێشن، بەڕاستی دڵتەزێنە. مرۆڤایەتی نابێ ڕێگە بدا ئەو دۆخە کارەساتبارە پتر لەوە درێژە پەیدا بکا. دایکان و کۆرپە تازە لەدایکبووەکان لە کەرتی غەززە، پێویستیان بە ئاگربەسی مرۆییە.

سەرپەیڤ