چرکە بەچرکە لەگەڵ سەدو حەوتەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا
پەلاماری دڕندانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەزە لە سەدو حەوتەمین ڕۆژی خۆشی دا هەروا بەردەوامەو بەپێی دوایین ئامارە فەرمیەکان لەم ماوەیەدا نزیکەی بیست و پێنج هەزار کەس شەهیدو شەست و دوو هەزار کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
بۆردومانی دڕندانەی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی زۆرتر لە سەد ڕۆژە کە هەروا بێ وچان بەردەوامەو هاوکات لەگەڵ پەرەگرتنی کارەساتی مرۆیی لە کەرتی گەمارۆدراوی غەزە و ئەو قاتوقڕیەی کە داگیرکەرەکان لە ڕۆژی یەکەمی ئەو شەڕەوە هاوڕی یە لەگەڵ داسەپاندنی گەمارۆیەکی توندو داگیرکەران بەردەگرن بە بردنی خواردەمەنی و دەروادەرمان ڕێک و ثێک بۆ ئەو دەڤەرە.
پزیشکەکان بەبێ ئەوەی بریندارەکان بێ هۆش بکەن نەشتەرگەریان بۆ دەکەن، لەکاتێکدا بریندارەکانی چەند ناوچەیەک لەبەر ئەو مەترسیەی لەسەریانەو هەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان هاوکات لەگەڵ پەلاماری زەمینی و بۆردومانی زایونیستەکان هەروا لەدۆخێکی دژوار دا بەسەر دەبەن.
خۆڕاگری فەلەستینیش هەروا بەردەوامە لەسەر شەڕ لەگەڵ داگیرکەران و کردنە ئامانجی بنکەو زرێپۆشەکانیان، هاوکات تۆپخانەکانی ئەو ڕژیمە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەزەیان بە توندی بۆردومان کردو هەڵیان کوتایە سەر کەمپی شەتی ڕۆژئاوای ئەو شارە.
خۆڕاگری فەلەستین لەنێوەڕاستی شاری خان یۆنس بەر دەگرن بە پەلامارەکانی ئەرتەشی داگیرکەرو شەڕ لە دەوری نەخۆشخانەی ناسری ئەو دەڤەرە چڕ بۆتەوە.